به‌هۆی هه‌وره‌بروسكه‌ مندالێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ته‌وژمێكى به‌هێزى باوبۆران وبروسكه‌ پاریَزگاى هه‌ولێرى گرتووه‌ته‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى كه‌شوهه‌وا ده‌ستى به‌گۆڕان كرد له‌گه‌ڵ هاتنى یه‌كه‌م شه‌پۆلى باوبارانى وه‌رزى زستانه‌ى ئه‌م ساڵ، ئەمڕۆ لە گوندی بەربیانی سەر بە شاروچکەی پیرمامى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هۆى هه‌وره‌تریشقه‌ مێرد مندالێك بەناوی (شوکر مامەند میرۆ هەرکی) بەهۆی لێدانی هەورە تریشقە گیانی لەدەستدا

شایه‌نى باسه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ته‌وژمێكى به‌هێزى باوبۆران و بروسكه‌ پاریزگاى هه‌ولێرى گرتووه‌ته‌وه‌ پله‌كانى گه‌رمى روو له‌ دابه‌زینن به‌و هۆیه‌ش باران له‌  زۆربه‌ى ناوچه‌كان باریوه‌ به‌تایبه‌تى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان