پۆلیسی هه‌ولێر دوو ئافره‌تی به‌ تۆمه‌تی دزیكردن له‌ ماركێتێك ده‌ستگیركرد

چه‌ندین تاوانی دزییان ئه‌نجامداوه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌یان له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پۆلیسی هه‌ولێر دوو ئافره‌تی به‌ تۆمه‌تی دزیكردن له‌ ماركێتێك ده‌ستگیركرد.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ گرته‌ ڤیدێوییه‌كمان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌تیادا دوو ئافره‌ت تاوانی دزی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ده‌ستخۆشیه‌وه‌ بۆ نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان ڕائید باساك فه‌رج ره‌حیم  ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌، توانیان ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ ده‌ستگیربكه‌ن.

پۆلیس ده‌شڵێ: دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یان كه‌ چه‌ندین تاوانی دزییان ئه‌نجامداوه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه‌ ده‌زگاكانی پۆلیسیان كردووه‌.