مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌لَ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێر كۆبۆوه‌

خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌مرۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێر كۆبۆوه‌.

به‌ سه‌رپه‌رشتی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ر 6 لقه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تى فراوان له‌ سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ئه‌نجامدرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ته‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی رێكخستنه‌كانی پارتی له‌ سنووری لقه‌كان و خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا خرایه‌ به‌ر باس