ئه‌و باوكه‌ى كه‌ منداڵه‌كه‌ى ده‌كاته‌ پاڵه‌وانى كاره‌كانى

كه‌سێكى زۆر به‌توانایه‌ له‌ بوارى هونه‌رى گرافیك دیزاین و دیجیتاڵ ئارت


ئه‌دریان سومیلینگ دیزاینه‌ر و فۆتۆگرافه‌رێكى هۆڵه‌ندییه‌، جگه‌ له‌ شاره‌زایى له‌ كاره‌كه‌ى خه‌یاڵێكى فراوانیشى هه‌یه‌ كاره‌كانى بینه‌ر سه‌رسام ده‌كات ئه‌و كه‌سێكى زۆر به‌توانایه‌ له‌ بوارى هونه‌رى گرافیك دیزاین و دیجیتاڵ ئارت. 

ئه‌دریان به‌ چه‌ند كلیكیك كوڕه‌كه‌ى ده‌خاته‌ ناو كاره‌ هونه‌ریه‌كانى و ده‌یكاته‌ پاڵه‌وان و كاره‌كته‌ره‌ ئه‌فسانه‌كان و له‌ چه‌ند كارێكیدا شوێنه‌واره‌ كۆنه‌كان و جێگه‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان ده‌كاته‌ یارییه‌ك به‌ده‌ستى منداڵه‌كه‌ى و هه‌ندێك جار خۆشى به‌شدارى ده‌كات و ئه‌ندامانى خیزانى ده‌خاته‌ ناو كاره‌كانى. 

ئه‌دریان سومیلینگ بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك هونه‌ره‌ جوانه‌كانى خویندووه‌ و به‌ڵام له‌ دوایدا خوى به‌ هونه‌رى دیجیتاڵ ئارت و گرافیك دیزاین سه‌رقال كردووه‌ و بووه‌ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین دیزاینه‌ر و كاره‌كانى شێوه‌ى سریالى له‌خۆ ده‌گرێت. 

 

وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز