دادگای فیدراڵی بڕیار لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەدات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی حەوت دۆسییەی دەستووری کۆدەبێتەوە


دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاووتوێکردنی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بریاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كۆبێته‌وه‌.

ئەیاس ساموك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە دادگای فیدراڵی بەمەبەستی تاوتوێکردنی حەوت دۆسییەی دەستووری کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پرسی دەستووری بوونی ریفراندۆم یەکێکە لەو دۆسییانەی، کە دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە دەدات.

مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵی رایگەیاندبوو، ناتوانن هیچ بڕیارێك لەبارەی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدەن.