Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:41

کوڕم بنوو تازه‌ترین به‌رهه‌می" ڕۆژ که‌ریم"ه‌

پێشكه‌شی كردووه‌ به‌م منداڵانه‌ی له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ .
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "ڕۆژ كه‌ریم"  كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌رده‌بات دوایین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی به‌ ناوی كوڕم بنوو بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی" فه‌یسبووك"گرته‌یه‌ك له‌ گۆرانی" كوڕم بنوو" ی داناووه‌ و پێشكه‌شی كردووه‌ به‌م منداڵانه‌ی له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ .

ئه‌و گۆرانییه‌" نه‌وژین سۆران" تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ و هونه‌رمه‌ند "ڕۆژ كه‌ریم" خۆی ئاوازی بۆ داناوه‌ و كاره‌ هونه‌رییه‌كانی دیكه‌ی له‌ لایه‌ن" باسل سه‌باح" ئه‌نجامدراوه‌ .

جێی باسه‌ "ڕۆژ كه‌ریم" زیاتر به‌ گۆرانی "ریتا" ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد و دوو مانگ پێش ئێستا نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌ ناوی "بچرپێنه‌" بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.