وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا  ده‌كات

ئه‌و بره‌ پاره‌ ته‌رخانكراوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ بودجه‌ی عێراقه‌وه‌ نییه‌

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خوازیاره‌ هه‌رچی زووه‌، بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بخرێته   جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها گووتیشی: ئه‌و بره‌ پاره‌ ته‌رخانكراوه‌ كراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ بودجه‌ی عێراقه‌وه‌ نییه‌ .

پێشتر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌ یاسایه‌ك، بڕیاریدا هاوكاری سه‌ربازی و دارایی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدای پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات .