شانۆیی "پرته‌قاڵی خوێن"  له‌نمایش به‌رده‌وامه‌

له‌ هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ نمایش ده‌كرێت

گرووپی "پانتایی شانۆی واڵا " شانۆی (پرته‌قاڵی خوێن نمایش) له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

گروپی پانتایی شانۆی واڵا له‌ كارێكی هونه‌ری نوێدا شانۆیی "پرته‌قاڵی خوێن" نمایش ده‌كات، به‌رهه‌مه‌كه‌ كاری نووسین و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن "ڕاڤیار نه‌وزاد" بۆ كراوه‌، سودی له‌ ڕسته‌یه‌ی چه‌ند نوسه‌رێك وه‌رگرتووه‌.

ده‌رهێنه‌ر به‌ تێك هه‌ڵكێش كردنی هه‌ر دوو قوتابخانه‌ی شانۆی "ئه‌نتوان ئه‌رتۆ و ئه‌نتوان چێخۆف" دوور له‌یه‌ك له‌ڕوی فۆڕمه‌وه‌ كاری كردوه‌.

شانۆگه‌ری " پرته‌قاڵی خوێن" ڕۆژانه‌ سه‌عات 3:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ نمایش ده‌كرێت

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی