كۆنسێرتێك كچان و كوڕاني هه‌ولێری كۆكرده‌وه‌

له‌ چوار ماده‌ پێك هاتبوو

سه‌رپه‌رشتیاری كۆنسێرته‌كه‌  م. دڵدار وریا  رایگه‌یاند: له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر كۆنسێرتێكی هونه‌ریمان ساز كرد له‌ ژێر ناوی "كۆنسێرتی كۆڕاڵ و گۆرانی"، به‌ به‌شداری قوتابیانی به‌شی میوزیك له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌و كۆنسێرته‌ گوڵزارێكه‌ له‌ گۆرانییه‌ فۆلكۆرییه‌ كوردییه‌كان، كۆنسێرته‌كه‌مان زۆرباش بوو و سه‌ركه‌ووتوانه‌ به‌رێوه‌ چوو.

شایانی باسه‌: "كۆنسێرته‌كه‌ له‌ چوار ماده‌ پێك هاتبوو كه‌ بریتین له‌ "چه‌ندی گه‌ڕام له‌ شاران"ی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی له‌ دابه‌شكردنی من به‌ ‌یاوه‌ری كۆرس و پیانۆ و سۆڵۆ ژوان محه‌مه‌د و خه‌لیل ده‌وه‌ن، گۆرانی "چبكه‌ی" فۆلكلۆر سۆڵۆی ڕۆژده‌ له‌گه‌ڵ پیانۆ و "په‌پۆله‌ی ئازادی"ی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خاڵقی ئاماده‌كردنی من به‌یاوه‌ری كۆرس سۆڵۆ لارین و "گوڵنیشان"ی هونه‌رمه‌ند بێژه‌ن كامكار و سۆڵۆی محه‌مه‌د خه‌لیل به‌یاوه‌ری پیانۆ."