ئافره‌تێكی كورد خاوه‌ن  450 نه‌وه‌  كۆچی دوایی كرد

له‌ ته‌مه‌نی 150 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

شاهی ته‌یرۆك، ناوی ئه‌و ئافرته‌یه‌ كه‌ دانیشتووی  شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان بوو.

ئه‌م ئافرته‌ زۆر نه‌هامه‌تی و ناخۆشی له‌ ژیاندا بینیوه‌ ، به‌ڵام ئه‌و  هه‌ر كۆڵی نه‌داوه‌ هه‌رده‌م به‌ گه‌شبینی ژیاوه‌ ،ئه‌م ئافرته‌ كورده‌  له‌ ته‌مه‌نی 150 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، له‌ دوای خۆیی 450 نه‌وه‌ی به‌جێهشتووه‌.

شایانی باسه‌ ، پێش كۆچی دواییكردنی سه‌رنجی زۆر له‌ میدیاكانی باكووری كوردستان و توركیای راكێشابوو، چونكه‌ له‌ناو زۆر به‌ی روداوه‌كان ژیاوه‌.

سه‌رچاوه‌/ كوردستان 24

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس