هه‌ستیار جه‌وهه‌ر به‌ باشترین دووه‌م كچه‌ ئه‌كته‌ر ده‌رچوو

3 گرووپی وڵاتی ئیرانیش به‌شداریان تێیدا كرد .

له‌ پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام كه‌ له‌ رۆژانی( 1,2,3 ) ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌رێوه‌چوو( هه‌ستیار جه‌وهه‌ر) به‌ یه‌كه‌م ده‌رچوو .

له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌رین گرووپی شانۆی سه‌رده‌م به‌ نمایشكردنی شانۆیه‌ك به‌ ناوی (میوزیكژه‌نه‌كه‌) كه‌ له‌ بیرۆكه‌و ده‌رهێنانی ( یه‌عقوب عه‌بدوللا ) وله‌ نواندنی چه‌ند ئه‌كته‌رێك بوو به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه‌ كردوو ,له‌ ئه‌نجامدا( هه‌ستیار جه‌وهه‌ر) خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین ئه‌كته‌ری كچی به‌ده‌ستهێنا .

جێی باسه‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام له‌ ده‌ربه‌ندیخان كه‌ 3 رۆژی خایاند چه‌ندین تیپ و گرووپی ناوخۆ ی كوردستان و 3 گرووپی وڵاتی ئیرانیش به‌شداریان تێیدا كرد