ته‌نیا ئیدرس به‌رهه‌می تازه‌ی به‌رێوه‌یه‌

له‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی 2 گۆرانی كلیپ كردووه‌


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی شاری هه‌ولیر( ته‌نیا ئیدریس) له‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی 2 گۆرانی كلیپ كردووه‌ به‌ڵام ته‌نها یه‌كیكیانی بڵاوكردۆته‌وه‌ . 

ئیدریس ئاشكرایكرد له‌ ئێستاد به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ند (رێبین جه‌مال) سه‌رقاڵی تۆماركردن و ئاماده‌كردنی نزیكه‌ی 10 گۆرانییه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و گۆرانییانه‌ هی ساڵانی كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانه‌و به‌شێكیشیان له‌ ساڵانی دوای 2003 له‌ هۆڵه‌ندا تۆماری كردوون .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ڵێت كه‌ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی به‌ موزیكی باش و جوان تۆماركراون به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی لایه‌ن و كه‌سی په‌یوه‌ندی دار ناتوانێت له‌ ئێستادا بڵاویان بكاته‌وه‌,به‌ڵام هیوای خواست بتوانێت له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018 بڵاویان بكاته‌وه‌ .

ته‌نیا ئیدریس له‌ كۆتاییدا ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ دوو گۆرانی له‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی كلیپ كردووه‌ به‌ڵام ته‌نها یه‌ك كلیپی بڵاوكردۆته‌وه‌, له‌ ئێستادا نایه‌وێت ئه‌وه‌ی دیكه‌ بڵاو بكاته‌وه‌ چونكه‌ هه‌ردوو گۆرانییه‌كه‌ هی یه‌ك سیدیه‌ .