بڕی سه‌رمایه‌كه‌ی 26 ملیۆن دۆلاره‌

به‌ هۆی ڕۆڵه‌ كاریگه‌رییه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراو جۆری به‌ده‌ستهێناوه‌


كچه‌ سینه‌ماكاری هولیود (ئیملی جان ستون) ناسراو به‌ ئیما ستون به‌ هۆی كاره‌ هونه‌رییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بڕی سه‌رمایه‌كانی گه‌یشتۆته‌ 26 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی .

ئیما ستون به‌ هۆی ڕۆڵه‌ كاریگه‌رییه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراو جۆری به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ تازه‌ترینیان خه‌ڵاتی ئۆسكار بوو له‌ فیلمی (لا لا لاند) له‌ ساڵی 2017 .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ سینه‌ماكاره‌ له‌ نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1988 له‌ ولایه‌تی سكوتسیلی له‌ ولایه‌تی ئه‌ریزۆنیا له‌ دایك بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ولایه‌تی لوسئه‌نجه‌لوسی ئه‌مریكی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .

جێی باسه‌ ئیما ستون له‌ ئێستا به‌ گرانترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هۆلیود هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌موو كه‌سێك به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی سه‌رسامه‌ .