رەجەب تەییب ئەردۆغان له‌لایه‌ن وەزیری دەرەوەی کوێت پێشوازی لێ کرا

توركیا و كوێت ژمارەیەک رێككه‌وتننیان واژوو كرد


سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە ، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێک گەیشتە کوێت و لەلایەن سەباح خالید حەمەد سەباح، وەزیری دەرەوەی کوێتەوە پێشوازی لێ کرا.

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح كۆبوونه‌وه‌ دواتر ژمارەیەک رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرا.

دواتر كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی شانده‌كان و کۆبوونەوەی نێوان سه‌ركۆماری توركیا و میری كوێت كه‌ له‌ كۆشكی به‌یان به‌ڕێوه‌چوو، مه‌ڕاسیمی واژووكردنی رێككه‌وتننه‌كان رێكخرا.

له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ردۆغان و سه‌باح به‌ڕێوه‌چوو، رێككه‌وتنی هاریكاری له‌ بواری وه‌رزشدا له‌ نێوان وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی توركیا، عوسمان ئاشكن باك و وه‌زیری بازرگانی و هونه‌ری كوێت و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری گه‌نجان، وه‌لید خالید ناسر عه‌بدوڵڵا رۆدان واژوو كرا.

پرۆتۆكۆلی هاریكاری له‌ بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی توبیكات، پرۆفیسۆر دکتۆرعارف ئه‌رگین و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كوێت، دکتۆر سه‌میرە عومه‌ر واژوو كرا.