له‌ گه‌له‌ری هونه‌ری جیهان ڕه‌نگه‌كان شۆڕش ده‌كه‌ن

پیشانگاكه‌ی 18 تابلۆ له‌ خۆ ده‌گرێت


هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ( ژاڵه‌ سه‌یفه‌دین ) دووه‌م پێشانگای تایبه‌تی خۆی له‌ گه‌له‌ری هونه‌ری جیهان  له‌ ژێر ناوی (ڕه‌نگه‌كان شۆرش ده‌كه‌ن) كرده‌وه‌ .

هونه‌رمه‌ند ژاڵه‌ رایگه‌یاند پیشانگاكه‌ی 18 تابلۆ له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ سه‌ر شێوه‌ی دوو ستایلی جیان كه‌ یه‌كێكیان مۆدێرنه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان ریالیستیك ,وتیشی 8 له‌ تابلۆكانی نوێن و 10 تابلۆكه‌ی دیكه‌شی له‌ پیشانگای یه‌كه‌می به‌كارهاتوون .

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ژاڵه‌ سه‌یفه‌دین له‌ ساڵی 1984 له‌ دایك بووه‌ و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ مامۆستای بابه‌تی پراكتیكیه‌ له‌ په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجی ,یه‌كه‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی له‌ مانگی (9) ۆی ئه‌مسال كرده‌وه‌ كه‌ (34) تابلۆی له‌خۆ گرتبوو .

جێی باسه‌ پیشانگای ( ڕه‌نگه‌كان شۆڕش ده‌كه‌ن) له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستی پێكردو بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .