توركیا : تەنها لە رێگەی یاساوە داوای رادەستكردنەوەی فەتحولڵا گۆڵن دەكەین

توركیا نیگەرانە لە بەردەوامی داڵدەدانی كەسێك وەك گۆڵن لە ئەمریكا

باڵیۆزی توركیا لە واشنتن ئەو لێدوانانەی رەتكردەوە كە گوایە ئەنقەرە ملیۆنەها دۆلار دەبەخشێتە واشنتن بەرامبەر رادەستكردنی فەتحولڵا گۆلن بەوەی تۆمباری دەكات كە هەوڵی كودەتاكەی ساڵی رابردووی كردووە ، ئەم لێدوانانەش بە ناراست وەسفكرد .

روونیشیكردەوە كە توركیا هەوڵ دەدات گۆڵن تەنها بە رێگەی یاسایی رادەستی توركیا بكاتەوە . لە بەیاننامەیەكدا باڵیۆزخانەی توركیا لە واشنتن راشیگەیاند كە گەلی توركیا نیگەرانە لە بەردەوامی داڵدەدانی كەسێك وەك گۆڵن لە ئەمریكا كە ئەو كەسە چەندین تاوانی لە توركیا دراوەتە پاڵ .

 بەپێی راپۆرتەكانی هەواڵ توركیا 15 ملیۆنی تەرخان كردووە بۆ رادەستكردنەوەی فەتحولڵا گوڵن بۆ حكومەتی توركیا.

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی