لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ تاوان له‌ دژی مرۆڤایه‌تیی تاوانبار ده‌كات

رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی: ئه‌سه‌د تاوانی له‌ دژی مرۆڤایه‌تیی ئه‌نجامداوه‌

به‌شار ئه‌سه‌د جارێكی دیكه‌ش به‌ره‌و ڕووی تۆمه‌ت بووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ، كه‌ ئه‌مجاره‌ش رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیی ناوبراوی تۆمه‌تبار كرد به‌ تاوان له‌ دژی مرۆڤایه‌تی، ئاماره‌كانیش پیشانده‌ده‌ن كه‌ قه‌یرانی ناوخۆی سووریا تا ئێستا بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 330 هه‌زار كه‌س.

رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سووریا تاوانی له‌ دژی مرۆڤایه‌تیی ئه‌نجامداوه‌. 

رێكخراوه‌كه‌ به‌ڵگه‌ به‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌سه‌د به‌شێك له‌ خاكی سووریای گه‌مارۆداوه‌ و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی ناچار به‌ كۆچی زۆره‌ملێ كردووه‌ و هه‌ر به‌و هۆكارانه‌ش كاره‌ساتی مرۆیی زۆر روویانداوه‌.


سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی