كه‌مانچه‌كه‌ی (كه‌یهان كه‌لهوڕ)ی له‌ یۆنیسكۆ تۆمار كرا

چووه‌ ڕیزی ئه‌و ئامێره‌ مۆسیقیاییه‌ جیهانیانه‌وه‌

رۆژی هه‌ینی رابردوو به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن ریكخراوی یۆنیسكۆوه‌ كه‌یهان كه‌لهوڕ ناوی تۆماركران، به‌ هۆی  كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌ستی كه‌یهان كه‌لهوڕ چووه‌ ڕیزی ئه‌و ئامێره‌ مۆسیقیاییه‌ جیهانیانه‌وه‌ كه‌ به‌ به‌شێك له‌ كه‌لتوور و میراتی فه‌رهه‌نگی مرۆڤ ده‌ناسرێن و ڕێزی تایبه‌تیان له‌ جیهاندا هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ كه‌ كه‌یهان كه‌ڵهور، یه‌كێكه‌ له‌ ناسراوترین موزیسیانه‌ كورده‌كان كه‌ له‌ ئاستی جیهاندا ناوێكی دیاریی كه‌یهان كه‌لهوڕ ساڵی 1964 له‌ كرماشان له‌دایك بووه‌، كه‌مانچه‌ سازی پسپۆڕی ناوبراوه‌، كه‌لهوڕ تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له‌ وڵاتان و فه‌رهه‌نگه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ هاوكاریی كردوو و شانازییه‌كی زۆری له‌ بواری مۆسیقا وه‌ده‌ست هێناوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی