شاكيرا ، ناتوانم ئاهه‌نگه‌كانم بگێڕم

ماسولكه‌كانی قورگم زیانی به‌ركه‌وتووه‌

گۆرانیبێژی كۆلۆمبی (شاكيرا)، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ (ئه‌نستگرام) ڕایگه‌یاند: كه‌ ماوه‌یه‌ك دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كانی  ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ دێت كه‌ پزیشكان پێیان ڕاگه‌یاندووه‌ ده‌بێت ماوه‌یه‌ك پشوو به‌ خۆی بدات.

شاكيرا ڕایگه‌یاند : له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییه‌دا له‌ ناو پرۆڤه‌كردن ده‌ركه‌وت كه‌ ماسولكه‌كانی قورگم زیانی به‌ركه‌وتووه‌ ، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریان كردم به‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كان دوور بكه‌ومه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نا زیانه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت به‌جۆرێك كه‌ ڕه‌نگه‌ ده‌نگم به‌ ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست بده‌م.

له‌ كۆتاییدا شاكیرا ده‌ڵێت: من به‌م دۆخه‌ی ئێستام زۆر دڵته‌نگم به‌وه‌ی كه‌ ناتوانم ئاهه‌نگه‌كانم بگێڕم ، وه‌ ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌م له‌ هه‌وادارانم بووه‌ته‌ مایه‌ی بێزاریم.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی