له‌ ئه‌ڵمانیا مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نمایش ده‌كرێت

١٣ خه‌ڵاتی جیهانی له‌ فیستڤاڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌

نیاز وایه‌ له‌ شاری لایبزیگ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا سێیه‌مین خولی هه‌فته‌ی فیلمی كوردی لایبزیگ  له‌ رۆژانی 30/11 تا 2/12/2017 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وابڕیاره‌ ئه‌م رووداوه‌ هونه‌رییه‌ به‌ كورته‌ فیلمی (ماڵ و كلیل) له‌ نووسین و ده‌رهێنانی شوان عه‌توف، سینه‌ماكاری كورد ده‌ست پێبكات.

ناوه‌رۆكی فلیمی (ماڵ و كلیل)  باس له‌ مێژووی ناهه‌مواره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ی 15 خوله‌كدا مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت.

شایانی باسه‌ فلیمی (ماڵ و كلیل) تاوه‌كو ئێستا ١٣ خه‌ڵاتی جیهانی له‌ فیستڤاڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس