رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادمیر پوتین کۆبوونەوە

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، باس لە سووریاش بکرێت


لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە سۆچی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین کۆبوونەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکە وێڕای باسکردن لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، باس لە سووریاش بکرێت .

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە سۆچی بەڕێوەدەچێت کاتژمێر 17:20 خولەک دەستی پێکرد.

هەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆک ئەرکانی سووپای تورکیا خوڵوسی ئاکار، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن ئامادەن.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکە وێڕای باسکردن لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، باس لە سووریاش بکرێت .