ئه‌مه‌ وێنه‌ی شا وه‌لید كوری ته‌ڵاڵ نیه‌

ئه‌كته‌ره‌ رۆڵی كه‌سایه‌تی وه‌لید كوری ته‌ڵاڵ ده‌بینێت

له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك وێنه‌ی شای سعودی وه‌لید كوری ته‌ڵاڵ دوای ده‌ستگیر كردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بڵاوكراییه‌وه‌.

له‌ وێنه‌كه‌دا كه‌ له‌ میوانخانه‌ی " ریته‌ز كارلتون"  له‌ شاری ریاز گیراوه‌ وه‌لید كوری ته‌ڵاڵ ده‌رده‌كه‌وێت راكشاوه‌ به‌رامبه‌ر كامیرا پێده‌كه‌نێت ، له‌ دواوه‌ش وێنه‌ی چه‌ند به‌رپرسێك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وانیش به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كراون.

له‌ دوایی ئاشكرا بوو كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌كه‌نادا ده‌رده‌كه‌ون ئه‌كته‌ره‌ رۆڵی كه‌سایه‌تی وه‌لید كوری ته‌ڵاڵ ده‌بینێت كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی به‌زمه‌سات پێشكه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی