هێزه‌ عێراقیه‌كان هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیسی كه‌ركوك

هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی عه‌قید فاروق به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان

تا دێت پشێویه‌كان له‌ كه‌ركوك چر تر ده‌بنه‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ ناسه‌قامگیر و نا ئارامتر ده‌بێت و ده‌ستدرێژی و په‌لكێشیه‌كانی هێزه‌كانی عێراق و میلیشیا شیعیه‌كان تا دێت زیاتر ده‌بێت.

هه‌ر له‌ میانه‌ی ئه‌و پێشێلكاری و ده‌ستدرێژیانه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، دوا نیوه‌ڕۆی  ئه‌مڕۆ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی ته‌واری و نه‌جده‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی عه‌قید فاروق به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی له‌ گه‌ره‌كی  شوراوی كه‌ركوك، كه‌ ئه‌فسه‌رێكی پارتیه‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌ .

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان و هێزه‌كانی سوپای عێراق زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌ ترسی گیانی خۆیان ئاواره‌ی شارو شاره‌دێكانی تری كوردستان بوون به‌هۆی نائارامی و پشێوی و ده‌ستدرێژیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سوپای عێراق.