له‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌وامی ره‌سمی راده‌گیرێت

به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌یه‌ كه دوێنێ شه‌و روویاندا

به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی دوێنێ شه‌و روویاندا، له‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كرا به‌ پشووی فه‌رمی و باری نائاسایی له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومیه‌كان راگه‌یه‌نرا و ته‌نیا فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌وامیان تێدا ده‌كرێت.

له‌ دوو ڕاگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا له‌ لایه‌ن هه‌ردوو پارێزگاره‌ كاتیه‌كه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ هاتووه‌: به‌هۆی ئه‌و زنجیره‌ بومه‌له‌رزانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ند شارو ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ زیانی گیانی و مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، بڕیار درا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ـی نۆڤێمبه‌ری 2017 له‌ سنووری هه‌ردوو  پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ پشوو بێت له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان، جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان".