بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو 207 كەس لە ئێران گیانیانلەدەستدا

هاوڵاتیان لە ترسی دووبارە بوونەوەی بومەلەرزەكە روویانكردە سەر شەقامەكان

لە دوا ئاماری بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووە كە بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی رابردووەوە 207 كەس گیانی لەدەستداوە و 1700 كەسی دیكە برینداربوون.

شەوی رابردوو بومەلەرزەیەكی بەهێز بەشێكی ناوچەكانی عێراق  و ئێران و توركیای گرتەوە ، بەپێی وتەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی بومەلەرزەكەوە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون.

بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندووە، بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی رابردووەوە 207 كەس گیانی لەدەستداوە و 1700 كەسی دیكە برینداربوون.
دوای رووداوەكەش هاوڵاتیان بەهۆی مەترسیان لەدووبارە بوونەوەی بومەلەرزەكە روویانكردە سەر شەقامەكان.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی