لوبنان:پێشبڕكێی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی

له‌ گۆڕه‌پانی شه‌هیدان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌یروت ده‌ستی پێكرد


به‌ به‌شداری نزیكه‌ی چل هه‌زار وه‌رزشوان و ئاره‌زوومه‌ندی پیاو و ئافره‌تی وڵاتانی جیهان، ڕكابه‌ریه‌كانی پانزه‌مین پێشبڕكێی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.
 
پێشبڕكێكه‌ له‌ گۆڕه‌پانی شه‌هیدان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌یروت ده‌ستی پێكرد كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتبوو، به‌شێكی تایبه‌ت بوو به‌ پێشبڕكێی ڕاكردنی بیستویه‌ك كیلۆمه‌تر كه‌ ڕاكه‌ری ئێرانی محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێكه‌ی به‌ كاتی كاتژمێرێك و حه‌وت خوله‌ك و په‌نجاوهه‌شت چركه‌ به‌ده‌ستهێناو پله‌ی دووه‌میش بووه‌ به‌شی محه‌مه‌د سه‌موری ئوردونی.

له‌ پێشبڕكێی ڕاكردنی چلویه‌ك كیلۆمه‌تریشدا كه‌ به‌شی سه‌ره‌كی ماراسۆنه‌كه‌ بوو و تیایدا ڕاكه‌ری كینی دۆمانیك ڕۆتۆ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ كاتی دوو كاتژمێرو ده‌ خوله‌ك و چلوسێ چركه‌ برده‌وه‌و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا .