سروودێك به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و سریانی بڵاو كرایه‌وه‌

باس له‌ پێكه‌وه‌ژیان و سروشتی جوانی ده‌ڤه‌ری بارزان ده‌كات

 تیپی هونه‌ریی (كانی بۆت) نوێترین سروودی فۆلكلۆریی پێكه‌وه‌ژیانی بارزان  به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و سریانی به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان بڵاو كرده‌وه‌.

شلێر بارزانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی فۆلكلۆر له‌ تیپی هونه‌ری كانی بۆت، ڕاگه‌یاند:  ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان به‌ به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان كۆڤان شێروانی، فه‌یزولڵا كانی بۆتی، ییوبیرد هورمز، جابر سه‌عید، هه‌روه‌ها په‌یڤ/ ئه‌دیب چه‌لكی.
شایانی باسه‌  ئاوازی ئه‌م سرووده‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند زانا جه‌به‌لی دانراوه‌ وێنه‌گرتنی  له‌لایه‌ن یووسف له‌شكری، له‌ ده‌رهێنانی رێبه‌ر بارزانییه‌.

ئه‌م سرووده‌ باس له‌ پێكه‌وه‌ژیان و سروشتی جوانی ده‌ڤه‌ری بارزان ده‌كات.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی