تا ئێستا 79 ملیۆن كه‌س سه‌یری كردووه‌

له‌ 2515 ساڵۆنی سینه‌ما نمایش ده‌كرێت .


ته‌نها له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی نمایشكردنیدا له‌ڕووی زۆری ژماره‌ی بینه‌ر دا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد.

ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كانیی هۆڵیوود ئاشكرایانكرد ئه‌و كه‌سانه‌ی تاكو ئێستا سه‌یری فیلمی ( هه‌پی دێس ده‌ی) یان كردووه‌ گه‌یشتۆته‌ 79 ملیۆن كه‌س ته‌نها له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا ,ئه‌مه‌ش به‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی هه‌ژمار ده‌كریت له‌ ڕووی زۆری بینه‌ره‌وه‌ .

ئه‌و فیلمه‌ له‌ نوسینی ( سكۆت لۆ بدیل) و ده‌رهێنانی ( كریستۆفه‌ر له‌نده‌ن) ه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ ئه‌ستێره‌ ناوداره‌كانی سینه‌مای ئه‌مریكی به‌شداریان تێیدا كردووه‌ ,وه‌كو (جیسكیا رۆس) كه‌ رۆلی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه‌ .

جێی باسه‌ فیلمی (هه‌پی دیس ده‌ی) له‌ ئێستادا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ 2515 ساڵۆنی سینه‌ما نمایش ده‌كرێت .