به‌یانی دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی رووده‌دات

هاوته‌ریب ده‌بن و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌

له‌ نێوان كاتژمێر(4-5) به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌رێكه‌وتی 13/11/2017 هه‌ردوو هه‌ساره‌ی زوهره‌ و موشته‌ری له‌ یه‌ك  كاتدا هاوته‌ریب ده‌بن و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

 بێگومان هه‌ردوو هه‌ساره‌ی زوهره‌ و موشته‌ری كه‌ زۆرپرشنگدارن له‌كاتی روودانی حاڵه‌ته‌كه‌   دیمه‌نێكی جوان  وسه‌رنجراكێش ده‌به‌خشن.

شایانی باسه‌ باشترین ناوچه‌ بۆ بینین و سه‌یركردنی ئه‌و دیارده‌یه‌ گه‌ردونیه‌ گوند و ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كانن، كه‌ دوورن له‌ هێزی ڕوناكی  و پیسبوونی و ژینگه‌یی.

له‌ هه‌مووی باشتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دیارده‌كه‌ به‌چاوی ئاسایی به‌بێ مایكرۆسكۆب و دووربین ده‌بینرێت، به‌ جۆرێك هه‌موو كه‌سی ئاسایی ده‌توانێت ئه‌م دیارده‌ ببینێت ، باشترین شوێنیش بۆبینی نیوه‌گۆی باكووری گۆی زه‌ویه‌، له‌باشوریش 40 خوله‌ك به‌ر له‌ خۆرهه‌ڵاتن ئه‌و دوو هه‌ساره‌یه‌ هه‌ڵدێن و به‌رزده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ روسیائه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی