له‌ داقوق عه‌ره‌به‌كان ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورد دا ده‌گرن

میلیشیا شیعه‌كان چوونه‌ته‌ پاڵ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان

عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی سنووری گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق به‌ یارمه‌تی میلیشیا شیعه‌كان، زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورده‌كانی ئه‌و سنووره‌ داگیر ده‌كه‌ن .

ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ ۲٠۱۷/۱۱/۱۱ له‌گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی ئه‌و سنوره‌ به‌چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورده‌كانی ئه‌و سنووره‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ جووتیاره‌ كورده‌كان په‌نایان بۆ میلیشیا شیعه‌كان برد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگرییان لێ بكه‌ن ، به‌ڵام كاتێ میلیشیا شیعه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ئه‌وانیش چوونه‌ پاڵ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان وته‌قه‌یان كرده‌ سه‌ر كورده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌ی پێ بكه‌ن و شوێنه‌كه‌ بۆ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان چۆڵ بكه‌ن.