شه‌وانه‌ له‌ گه‌ره‌كانی نێو كه‌ركوك هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر سوپا و حه‌شدی شه‌عبی

له‌ سێ لاوه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر سوپا و حه‌شدی شه‌عبی

رۆژانه‌ سوپاو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌نجانی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له‌ كاتی شه‌ویشدا خۆبه‌خشه‌ كورده‌كانی نێو شاری كه‌ركوك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ئه‌و هێزانه‌.

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ره‌كی شۆریجه‌ی كه‌ركوك ئارپیچییه‌ك به‌ هه‌مه‌رێكی هێزی سواته‌وه‌ نراو ، زیانی گیانی نه‌بووه‌.

له‌هه‌مانكاتیشدا له‌نزیكـ چێشتخانه‌ی میدیا دوو چه‌كداری نه‌ناسراو به‌سواری ماتۆڕ سكیل له‌دووره‌وه‌ به‌چه‌كی M4 ته‌قه‌یان له‌هێزی سواتـی سه‌ر به‌سوپای عێڕاق كردووه‌ وبه‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.

هه‌روه‌ها له‌ گه‌ره‌كی رووناكی شاری كه‌ركوك ته‌قه‌ له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ و هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر.