خۆكوژێكی داعش له‌ باشووری كه‌ركوك خۆی به‌ هێزه‌كانی حه‌شد دا ته‌قانده‌وه‌

كوژراو و بریندار هه‌یه‌

به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆكوژێكی داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شاره‌دێى عه‌باسیه‌ له‌ باشووری كه‌ركوك .

په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ گوندی برغلی حادی سه‌ر به‌ شاره‌دێی عه‌باسیه‌ له‌ باشووری كه‌ركوك  داعش هێرشێكی خۆكوژی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و خۆكوژێك خۆی ته‌قانده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كرده‌ خۆكوژیه‌ش  كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند په‌یوه‌ندیمان به‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌وه‌ كردووه‌و وتویانه‌ تا ئێستا ئاماری قوربانیه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیه‌كه‌ دیار نیه‌.