هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە کوت کەوتەخوارەوە

7 كه‌س له‌ تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌، گیانییان له‌ده‌ستداوه‌


هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە رۆژهەڵاتی شاری کوت لە پارێزگای واست کەوتەخوارەوە و حەوت ئەفسەر و سەرباز گیانیان لەدەستدا.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی عێراق، له‌ كاتی مه‌شق و راهێناندا كه‌وته‌خواره‌وه‌ و 7 كه‌س له‌ تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌، گیانییان له‌ده‌ستداوه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئاشكراش ده‌كات هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ جۆری M17یه‌ و له‌ كاتی راهێنانی سه‌ربازی به‌ فڕۆكه‌وانان له‌ پارێزگای واستی باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.