هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی سوپای عێراق كه‌وته‌ خواره‌وه‌

له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری كوت له‌ پارێزگای واست

هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی سوپای عێراق له‌ جۆری m17 له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری كوت له‌ پارێزگای واست كه‌وته‌ خواره‌وه‌ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

خانه‌ی رایگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12-11-2017 هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی سوپای عێراق له‌ جۆری m17 له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری كوت له‌ پارێزگای واست كه‌وته‌ خواره‌وه‌ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واست، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ حه‌وت كه‌سی تێدابووه‌و سه‌رجه‌میان له‌ رووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ساحب جه‌لیباوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واست به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌، هه‌لیكۆپته‌ره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ كاتی مه‌شقدا له‌ ناوچه‌ی شوێجه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاری كوت تێكشكاوه‌.