ئه‌مریكا داوای كردووه‌ هێزه‌كانی ئێران له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌

سه‌رۆكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات

ژه‌نه‌رال جۆزێف ڤۆتێل، سه‌رۆكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا و له‌گه‌ل لێژنه‌یه‌كی پایه‌به‌رزی سه‌ربازی و سیاسی چاوی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌وێت.

ژه‌نه‌رال جۆزێف ڤۆتێل جیا له‌ مه‌سه‌له‌ی داعش، سه‌باره‌ت به‌ شه‌ری هێزه‌كانی عێراقی و به‌ تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی و سوپای قودسی ئێران له‌گه‌ل هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ل عه‌بادی قسه‌ ده‌كات.

ئه‌مریكا داوای كردووه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ر ئێران له‌ عێراق ده‌ربكه‌ون، جیا له‌وه‌ش كه‌لك وه‌رگرتنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ چه‌كی ئه‌مریكی بۆ شه‌ر دژی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌خرێته‌ به‌ر باس.