نرخی گاریس بێل دیاریكرا

مان یونایتد ئاره‌زووی زۆری هه‌یه‌ بۆند له‌گه‌ڵ گاریس بیل ئه‌نجام بدات.


ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ناو یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاویانكردۆته‌وه‌ یانه‌ی شاهانه‌ نرخی ده‌ستبه‌رداربوونی گاریس بیلی ئه‌ستێره‌ی وێلزی یانه‌یكه‌ی دیاریكردوه‌.

ئه‌و یاریزانه‌ له‌وه‌ته‌ی هاتۆته‌ یانه‌ی شاهانه‌ هه‌میشه‌ رووبه‌رووی پێكانی به‌رده‌وام بۆته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا یانه‌ی قه‌ڵای شاهانه‌ ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر بری هه‌شتاو پێنج ملیۆن پاوه‌ند ده‌ست به‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ بێت.

له‌مباریه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ یانه‌كانی خولی ئینگلیزی له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ یانه‌ی مان یونایتد ئاره‌زووی زۆری هه‌یه‌ بۆند له‌گه‌ڵ گاریس بیل ئه‌نجام بدات.

به‌ڵام له‌ئێستادا كێشه‌ی نێوان یانه‌ی ریال مه‌دریدو شه‌یتانه‌ سووره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌یه‌ كه‌له‌ماوه‌ی گڕێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی دیڤد دیغیا روویدا و دیغیا نه‌یتوانی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی شاهانه‌وه‌ بكات.

 هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی میرۆر جه‌ختی كردۆته‌وه‌ یانه‌كانی چێلسی و تۆتنهام به‌هه‌مان شێوه‌ ناوی گاریس بیلیان خستۆته‌ بژارده‌یان تا بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.

 پێوسته‌ بوترێت له‌وه‌ته‌ی بیستو شه‌شی ئه‌لولی رابردوو گاریس بیل به‌شداری هیچ یاریه‌كی نه‌كردوه‌ به‌هۆی پێكانی له‌یاری به‌رامبه‌ر برۆسیا دۆرتمۆند.