جان ئه‌ندرسۆن: ده‌بێ له‌م یاریه‌دا به‌ئاستێكی باش ده‌ربكه‌وین

ئه‌و یاریه‌ یاریه‌كی به‌هێزو سه‌پاندنی توانای جه‌سته‌ییه‌


هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و سوید جان ئه‌ندرسۆن ڕاهێنه‌ری سوید له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئیتالیا.

 ئه‌ندرسۆن ئاماژه‌ی بۆكرد به‌بردنه‌و‌ه‌مان له‌یاری چوون ئه‌وا گێمێكی یاریه‌كه‌مان مسۆگه‌ر كردوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ له‌م یاریه‌دا به‌ئاستێكی باش ده‌ربكه‌وین تا گه‌یشتن به‌مۆندیال یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ وتیشی له‌یاری رابردوو به‌درێژای نه‌وه‌د خوله‌ك به‌ئاستێكی باش ده‌ركه‌وتین و شایه‌نی بردنه‌وه‌بووین، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌ بیلێن ئه‌و یاریه‌ یاریه‌كی به‌هێزو سه‌پاندنی توانای جه‌سته‌ییه‌.

 پێویسته‌ بوترێت له‌ئه‌گه‌ری دۆرانی ئیتالیا ئه‌وا له‌دوای ساڵی په‌نجاو هه‌شت بۆیه‌كه‌مجار ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌جامی جیهانی داده‌برێت.