100 مووشەكی كالیبەر هەڵدراوەتە سەر چەكدارانی داعش

بۆ یەكەم جار ئەو مووشەكە لە ساڵی 2015 دژ بە داعش بەكارهێنراوە

بەپێی زانیارییەكان مووشەكی جۆری كالیبەر لە جەنگی دژە تیرۆر لە سوریا بەكار هێنراوە .

بەكارهێنانی ئەم مووشەكە درێژ مەوداەی روسیا ناسراو بە كالیبەر بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا بەكار هێنراوە .

ماڵپەری لایڤ گۆرناڵ بڵاویكردەوە كە كەشتیگەلی روسیا تا ئێستا 100 مووشەكی كالیبەری دژ بە تیرۆریستان بەكار هێناوە لە سوریا ، بۆ یەكەم جاریش دژ بە تیرۆریستانی داعش لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2015 بووە و دواجاریش لە 5ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2017 بووە كە لە نێو كەشتیگەلی كۆلبینۆ 6 مووشەكی هەڵدا بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە سوریا .

 

 
  سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی