داعش نیوەی شاری ئەلبوكەماڵی كۆنترۆڵ كردەوە

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هێزەكانی سوپای سوریا شاری ئەلبوكەمالیان ئازاد كردبوو

روانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند كە دوێنێ هەینی چەكدارانی داعش هێرشی پێچەوانەیان كردووەتە‌سەر شارۆچكەی ئەلبوكەمال لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا و 50% رووبەری شارۆچكەكەیان كۆنترۆڵ كردۆتەوە

فەرماندەی گشتی سوپای سوریا لە بەیاننامەیەكدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو كە هێزەكانی سوپای سوریا بە هەماهەنگی هێزە هاوپەیمانەكانی توانیان شاری ئەلبوكەمال  دوای شەرێكی توند ئازاد بكەن و ژمارەیەك چەكداری تیرۆریستی داعش لە ناو ببەن ، كە وەك دوایین شار ئەژماردەكرا كە لە دەست چەكدارانی داعشدا مابێتەوە، بەڵام چەكدارانی داعش هێرشی پێچەوانەیان كردۆتەوە سەر شارۆچكەكە و توانیوویانە نیوەی رووبەری شارۆچكەكە بخەنەوە ژێر دەستی خۆیان.


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی