سوپای ئیسڕائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان خسته‌ خواره‌وه‌

ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ ده‌ستكردی رووسیایه‌ و له‌ ژێر ده‌ستی سوپای سووریا بووه‌

سوپای ئیسڕائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان خسته‌ خواره‌وه‌

سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه‌ به‌ ئاڕاسته‌ كردنی موشه‌كێكی پاتریۆت، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سیخوڕیی له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ .

جۆناسان كۆنكریس وته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ ده‌ستكردی رووسیایه‌ و له‌ ژێر ده‌ستی سوپای سووریا بووه‌، وتیشی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی فڕۆكه‌كه‌ به‌ ئێران و حزبوڵڵاوه‌ .

سووریا و رووسیاش تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه‌ نه‌بووه‌ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی