ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری ئاواره‌كانی مه‌خمور ده‌كات

1000 خێزانی خه‌لكی مه‌خمورو ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ككران

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك هاوكاری و كۆمه‌كی به‌سه‌ر 1000 خێزانی خه‌لكی مه‌خمور و ده‌ورو به‌ریدا دابه‌شكرد.

له‌ دوای دووباره‌ ئاواره‌ بوونه‌وه‌ی دانیشتوانی قه‌زای مه‌خمورو ده‌ورو به‌ری بۆ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌ ترسی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان تاوه‌ك و گیانی خۆیان بپارێزن.

چه‌ندین كه‌مپین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێك هێنراون تا به‌ده‌م لێقه‌ومانی ئاواره‌كانه‌وه‌ بچن و كه‌ل و په‌ل و پێداویستی سه‌ره‌تایی ژیانیان بۆ دابین بكه‌ن.

له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م هاوكاریانه‌ش ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك هاوكاری و كۆمه‌كی به‌سه‌ر 1000 خێزانی خه‌لكی مه‌خمور و ده‌ورو به‌ریدا دابه‌شكرد.