به‌وێنه‌وه‌.. بزانه‌ سه‌ردانیكه‌ره‌ ئێرانییه‌كان چییان به‌سه‌ركه‌ربه‌لا هێناوه‌

بریاره‌ شاره‌وانی ته‌هران ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت

به‌هۆی به‌شداریكردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ئێرانی له‌ مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێندا شاری كه‌ربه‌لا نقوومی خۆڵ وخاشك ده‌بێ.

ساڵانه‌ له‌ مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێندا سه‌رادنیكه‌رێكی زۆری ئێرانی ده‌گه‌نه‌ شاره‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.

ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌و سه‌ردانیكه‌ره‌ ئێرانییانه‌ روویان له‌ شاری كه‌ربه‌لا كردووه‌و دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمه‌كه‌ش شاره‌كه‌یان نقوومی خۆڵ وخاشاك كردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو شاره‌وانی ته‌هران ئه‌ستۆی پاككردنه‌وه‌ی شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له‌ ئه‌ستۆبگرێت، به‌ڵام دیاره‌ هێشتا پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌كه‌ ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌.