به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیركرا

تۆمه‌تباره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لایه‌نی به‌رپرس كراوه‌

هێزه‌كانی پۆلیس كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ خۆی به‌ به‌رپرس له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناساندووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ماڵپه‌ری به‌غداد ئه‌لیومی راگه‌یاندووه‌: هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی كه‌سێكیان له‌ ناوچه‌ی شوعله‌ له‌ باكووری رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركردووه‌، كه‌خۆی به‌ به‌رپرس له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناساندووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌:دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لایه‌نی به‌رپرس كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.