فڕۆکەیەکی سەربازی ئێرانی کەوتەخوارەوە

تاوەکو ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی کوژراو بریندارەکان نه‌زانراوه

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران ، لە سەروستانی پارێزگای فارس کەوتە خوارەوە، فڕۆکەکە لەکاتی مەشقکردن بووە و لە 15 کیلۆمەتری شاری سەروستان بووه‌.

فڕۆكه‌یه‌كی جەنگی ئێران، له‌ پارێزگای فارسی باشووری ئه‌و وڵاته‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانی له‌ ده‌ستدا.

میدیای ئێرانی بڵاویانکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە  فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران ، لە سەروستانی پارێزگای فارس کەوتە خوارەوە.

بەپێی میدیایی ئێرانی ، فڕۆکەکە لەکاتی مەشقکردن بووە و لە 15 کیلۆمەتری شاری سەروستان بووه‌.

میدیای ئێرانی ئه‌وه‌شی بڵاوكره‌وه‌ تاوەکو ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی کوژراو بریندارەکانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه‌ جه‌نگیه‌ نه‌زانراوه‌.