برینه‌كانی رۆژ خێراتر له‌ برینه‌كانی شه‌و ساڕێژ ده‌بنه‌وه‌

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری كاتژمێری بایۆلۆجین

به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌ی كه‌ به‌مدواییه‌ ئه‌نجامدراوه‌، خانه‌كانی ساڕێژكه‌روه‌ی جه‌سته‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری كاتژمێری بایۆلۆجین، چالاكییان له‌ رۆژدا زیاتره‌ له‌چاو شه‌وان. به‌و مانایه‌ كه‌ به‌ ڕۆژ چالاكترن و شه‌وان زیاتر پشوو ده‌دن .

له‌ رابردوودا زانایانی زینده‌وه‌رزانی و مێشك و هه‌سته‌ ده‌ماره‌كان پێیانوابوو كه‌، كاتژمێری بایۆلۆجیی رێكخه‌ری چالاكییه‌كانی جه‌سته‌ له‌ مێشكدایه‌ و  نیشانه‌كانی تێپه‌ڕینی كات له‌ چاو وه‌رده‌گرن. به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانی دواتر ده‌ریخست كه‌ ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ وه‌ك دڵ و جگه‌ریش به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانن كاته‌كانی شه‌و و رۆژ دیاریبكه‌ن و چالاكییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ رێكبخه‌ن .

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ هۆكاری خێرا ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینه‌كان له‌ رۆژدا له‌چاو شه‌و، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م توانا و كاركرده‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ له‌ دیاریكردنی كاته‌كانی شه‌و و رۆژدا .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی