ڕیال مه‌درید خۆی ئاماده‌ ده‌كات

هه‌شت خاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ی پێشه‌نگ جیای ده‌كاته‌وه‌


یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌ستی به‌ مه‌شق و ئاماده‌كاری كرده‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی یاری دێربی مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی هاوشاریه‌كه‌ی له‌ هه‌ژده‌ی ئه‌م مانگه له‌ هه‌فته‌ی دوازده‌می لالیگا.

له‌ یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌شدا گاریس به‌یلی وێڵزی جارێكی دیكه‌ دووچاری پێكان هات، له‌مباره‌وه‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه‌ به‌یل قاچی چه‌پی دووچاری پێكان هاتووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.

به‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ به‌شداری له‌ یاری دێربی مه‌درید ناكات، جێگای باسه‌ به‌یل له‌ دوایین شه‌ست یاری یانه‌ی شاهانه‌ ته‌نها له‌ بیست یاری به‌شداری كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كانی، له‌م وه‌رزه‌شدا له‌ حه‌ڤده‌ یاری تیپه‌كه‌ی دابڕاوه.

 ڕیال مه‌درید خاوه‌نی بیستوسێ خاڵه‌و له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا دایه‌و هه‌شت خاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ی پێشه‌نگ جیای ده‌كاته‌وه‌ .