هه‌ر ئافره‌تێك كابۆی دڕاو له‌به‌ر بكات پێویسته‌ ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌ر

بۆته‌ مشتومه‌رێكی زۆری ناو كۆمه‌ڵگای میسری

په‌رله‌مانی میسر خه‌ریكی گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایه‌ك له‌باره‌ی (له‌شفرۆشی) كه‌بۆته‌ مشتومه‌رێكی زۆری ناو كۆمه‌ڵگای میسری.

له‌ هه‌مووی سه‌یرتر "نه‌بیح ئه‌لوه‌حیشی" كه‌ پارێزه‌رێكی ئیسلامیی  به‌ناوبانگی میسره‌ ، پێیوایه‌ هه‌ر كچێك كابۆی دڕاو له‌به‌ر بكات و به‌ناو شه‌قامدا بسوڕێته‌وه‌، پێویسته‌ ده‌ستدرێژی سێكسی بكرێته‌ سه‌ر.

له‌سه‌ر قسه‌كانی نه‌بیح ئه‌لوه‌حیشی  زۆر به‌ی ئافره‌تانی دنیا وه‌ڵامیاندایه‌وه‌ و داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كرد .

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی