وەزیری نەوتى عێراق: 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرین

لە هەفتەى داهاتووەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى

وەزیری نەوتى عێراق  رایگەیاندووە ، 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان و لە هەفتەى داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنى نەوتەکە دەکرێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق، نەوتەکە لە ”هەفتەی داهاتوو بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە سووتەمەنییەکان راسپێدراروە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە.

جەبار عەلی لوعێبی وەزیرى نەوتى عێراق ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە هەفتەى داهاتووەوە  دەست دەکرێت بە دابەشکردنى نەوت بە سەر هاوڵاتیانمان لە هەرێمی کوردستان.