به‌ هۆی ناپاكی مێرده‌كه‌ی فرۆكه‌یه‌ك به‌ ناچاری ده‌نیشێته‌وه‌

مێرده‌كه‌ی مۆباییله‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌

رۆژنامه‌یه‌كی هندی بڵاویكرده‌ ، فرۆكه‌یه‌كی هێلی قه‌ته‌ری به‌ناچاری له‌ فرۆكخانه‌ نیشته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رێك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ میێرده‌كه‌ی ناپاكی له‌گه‌ڵ كردوه‌.

روداوه‌كه‌ له‌و كاته‌دا رووده‌دات كاتێ مێردی ژنه‌كه‌ له‌ناو فرۆكه‌ ده‌خه‌وێت له‌رێگه‌ی به‌كار هێنانی په‌نجه‌ی مێرده‌كه‌ی مۆباییله‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مێرده‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان هه‌یه‌ ، له‌و كاته‌دا زۆر توڕه‌ ده‌بێت فرۆكه‌كه‌ ناچار ده‌كات بنیشێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئافره‌ته‌كه‌ ئیرانییه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌و منداڵه‌كه‌ی له‌ گشتێك بوون بۆ وڵاتی ئه‌نده‌نۆسیا به‌ڵام فرۆكه‌كه‌ ناچار كرا له‌ شاری تشینای باشووری هند بنێشته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی