گوگڵ یادی ٩٠ ساڵه‌ی له‌دایكبوونی "سه‌باح" ده‌كاته‌وه‌

له‌ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌

كۆمپانیای گوگڵ له‌ یادی ٩٠ ساڵه‌ی له‌دایكبوونی گۆرانی بێژی لوبنانی سه‌باح شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌ی ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ده‌كاته‌ لۆگۆی خۆی.

كۆمپانیای گوگڵ زۆر جار لۆگۆی خۆیه‌تی به‌پێی كه‌س و شوێن بۆ كه‌سێك یان وڵاتێك كه‌ خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆیانن و كاریگه‌ریان هه‌یه‌ ..

 شایانی باسه‌ گۆرانیبێژ و سه‌باح ١٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٢٧ له‌دایكبووه‌، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی جانێت جرجس فه‌غالی بوو  سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری به‌ منداڵی له‌ لوبنان ده‌ست پێكردووه‌ خاوه‌نی ٨٨ فیلمی میسری و لوبنانییه‌، له‌ ٢٧ كاری شانۆیدا ڕۆڵی بینیوه‌، زیاتر له‌ ٣٠٠٠ گۆرانی میسری و لوبنانی وتووه‌  له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ له‌ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

sabsh
sabah